پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان
![پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان](/haberresimleri/2024627/619e3f9b-7099-4c2d-9e2c-2d7edf4c3256.webp)
پەیامی کورد ... پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان
ئەندامێکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ئاشکرای کرد، پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان دانراوە، دەزگا ئەمنییەکانیش بەپێی یاسا ڕێگری لە بەکارھێنان و بازرگانیکردن بەماددەی ھۆشبەر دەکەن.
د.سلاح ئەنوەر، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان پلانێکی ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان دانراوە کە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان تێیدا بەشدارن بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین ڕێگری لە بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر بکەین.
ئەندامەکەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ووتی : دەزگا ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسا دەستکراوەن بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانەی ماددەی ھۆشبەر بەکاردێنن یان بازرگانی پێوە دەکەن.
د.سلاح ئەنوەر گۆتیشی: بە ھۆی ھەوڵەکانی حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکان ژمارەیەکی زۆری تۆمەتبار دەستگیر کراون، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر کردنەوەی سێ سەنتەری شیاندن و چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی ئاڵودەی ماددەی ھۆشبەر بوونە.
![وەزارەتی ناوخۆ ئەم کەسانە دەداتە دادگا](/haberresimleri/2024630/725d5eb2-d077-4aee-b6b2-9e9e66893555small.webp)
![سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد](/haberresimleri/2024630/aa6d3814-1db2-46fb-a1b7-075417b90b8esmall.webp)
![بە بڕیاری مەسروور بارزانی زیاتر لە ٥٥٧ ملیۆن دینار بۆ خزمەتگوزاری هەڵەبجە خەرج كرا](/haberresimleri/2024628/2d3f7102-d546-490d-a97b-19a61a92ad61small.webp)
![سەرۆکی حکوومەت سەردانی تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی کرد](/haberresimleri/2024627/e32100e7-8a53-437d-b2db-d8dd3ab004eesmall.webp)
![نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق : مەلەفی ئەمنی ھەموو شارەکانی عێراق ڕادەستی پۆلیس دەکرێت](/haberresimleri/2024627/32fbfd88-153d-4439-b72e-051b0d950a8asmall.webp)
![پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان](/haberresimleri/2024627/b57f2f5b-3861-45f0-96ac-bc861bb2ea52small.webp)