سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

ڕۆژی شەممە 29ی حوزەیرانی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەوڵدان بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق کرایەوە