مەسروور بارزانی : هەرچی لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی دەیکەین

مەسروور بارزانی : هەرچی لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی دەیکەین
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی : هەرچی لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی دەیکەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسە ئیدارییەکانی پارێزگاکە ووتی: هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی پارێزگاکە دەیکەین.

یەکشەممە (٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤) مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی، سەردانی باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و جێگرەکانی پارێزگا و قایمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون، پارێزگاری سلێمانی، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکی حکوومەت، ڕاپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکی و پرۆژە و کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا، کە ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتییان و شارو ناوچەکانی هەرێم بکات.

هاوکات دووپاتیکردەوە، کە هەرچی لە توانایان بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە پارێزگاکە دەیکەن.

مەسروور بارزانی، سوپاسی کەرتی تایبەتی کرد کە هاوکار و یارمەتیدەر و پشتیوانی کارنامەی حکومەت بوون لە بواری بۆنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز لە هەرێمی کوردستان.