سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حێزبی تەقەدوم کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حێزبی تەقەدوم کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حێزبی تەقەدوم کۆبووەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبوویەوە.

لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و هاوکێشەکان، بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەروەها جێبەجێکردن و پابەندبوونی لایەنەکان بە ڕێککەوتنی هاوپەیمانیەتی ئیدارەی دەوڵەت تاوتوێ کرا.