سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە نووری مالێکی سەرۆکی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندی دوولایەنە و پەیوەندی و دانانی میکانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڵوگۆڕ کرا.

بارودۆخی سیاسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و بابەتی دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە بوون.