سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا کرد

سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا کرد

سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات، لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی تری عێراق کراوه‌ته‌وه‌.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و بار و گوزەرانی پارێزگاکانی باشووری عێراق و هەروەها دەرئەنجامەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا و پارێزگاکانی تری عێراق کرایەوە لەبواری پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.