جێگری پارێزگای هەڵەبجە : سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی ھەڵەبجە دەکات

جێگری پارێزگای هەڵەبجە : سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی ھەڵەبجە دەکات
پەیامی کورد   ...   جێگری پارێزگای هەڵەبجە : سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی ھەڵەبجە دەکات

جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند : بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی ھەڵەبجە بکات.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : بڕیارە  یەکشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە بکات و بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆی ھەڵەبجە دابنرێت کە پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە.
کاوە عەلی ووتیشی : پڕۆژەکە گەورەیە و سایلۆکە شوێنی ٤٠ھەزار تەن گەنمی تێدا دەبێتەوە و بە گوژمەی ٢٧ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار دروست دەکرێت، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی دێتە ھەڵەبجە و بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنێت.
عەلی باسی لەوەش کرد: ئەمە دووەم جارە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکات، ئەمەش گرنگیدانی بەڕێزیانە بە پارێزگای ھەڵەبجە.