لاوێکی کورد لە کێبڕکێیەکانی wnbf میداڵی زیڕی بەدەست هێنا

لاوێکی کورد لە کێبڕکێیەکانی wnbf میداڵی زیڕی بەدەست هێنا

ئەفشین عەباسپوور، لاوی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی تیکاب، لە کێبڕکێیە جیاهانییەکانی وەرزشی wnbf، کە لە ٢٥ی فێوریەی ٢٠٢٤ لە ولاتی ئیمارات بەڕێوە چووو، میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.

ئەم وەرزشوانە کوردە لە بەشی بادیبیڵدینگدا ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە و لە كێبڕکێی ئۆڤێراڵ بۆ بەشداربوون لە کێبڕکێی حرفەیی لە نێوان ٦ کەسدا، پلەی دووەمی بەدەست هێناوە.

ئەفشین عيباسپوور یەکێک لە ڕاهێنەرە بە ئەزموونەکانی شاری تیکابە و زیاتر لە ١٧ ساڵە لەم بوارەدا چالاکە.

ناوبراو لە چەندین کێبڕکێی لەشجوانی، پاورلیفتینگ، هەڵگرتنی کیش، بادیبیڵدینگ و بادیکلاسیک بەشداریی کردووە و زیاترین میداڵەکانی بەدسەت هێناوە.

ئەفشین عەباسپوور بە هۆی کوردبوونییەوە پەراوێز خراوە و نەتەنیا لەلایەن تەربییەت بەدەنیی ئەو شارە، کە لەلایەن پارێزگاشەوە هیچ پاڵپشتییەک نەکراوە و بۆ بەشداربوون لەم کێبڕکێیە هەموو تێچووەکەی لەئەستۆی بنەماڵەکەی بووە.

ئەم وەرزشوانە کوردە لە گەڕانەوەشدا لەلایەن هیچ ناوەند و بەرپرسێکی تیکابەوە پێشوازیی لێ نەکراوە.