عێراق بەرانبەر ئوردن دۆڕا و نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

عێراق بەرانبەر ئوردن دۆڕا و نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

پەیامی کورد... عێراق بەرانبەر ئوردن دۆڕا و نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا


ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عێراق یارییەکەی قورسی کرد بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئوردن، بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ یارییەکەی بە هەڵبژاردەی ئوردن دۆڕاند و نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

ئەیمەن حسێن ئەستێرەی هەڵبژاردەکە کە گۆڵکاری جامی ئاسیایە بە 6 گۆڵ لە یاریەکەی ئەمڕۆیدا کارتی سووری پێ درا و کارتە سوورەکەی ئەیمەن حسێن لەپای ئاهەنگگێڕانەکەی بوو کاتێک گۆڵی کرد وەک وەڵامێک بۆ ئاهەنگگێڕانەکەی هەڵبژاردەی ئوردن دەرکەوت و راستەوخۆ کارتێکی زەردی وەرگرت و بەهۆی ئەوەی زەردێکی دیکەشی هەبوو، کارتەکەی بووە سوور و کرایە دەرەوەی یارییەکە.

لەدوای دەرکردنی ئەیمەن حسێنەوە، ورەی یارزانانی عێراق بە تەواویی رووخا و لەماوەی تەنها چەند خولەکێکدا دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لێکرا.