کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا سیستەمی فری پاترییۆتی بۆ ئۆکراین نییە

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا سیستەمی فری پاترییۆتی بۆ ئۆکراین نییە
پەیامی کورد    ...   کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا سیستەمی فری پاترییۆتی بۆ ئۆکراین نییە

جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاترییۆت لەبەردەستدا نییە بۆ ناردنی بۆ ئۆکراین، هەروەها هەموو ئەو سیستەمە ئەمریکیانەی کە هەن لە سەرانسەری جیهان جێگیرکراون بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا.

لە لێدوانێک دا بۆ کەناڵی MSNBC، سۆلیڤان ووتی : لە ئێستادا سیستەمی پاترییۆتی ئەمریکی لە سەرانسەری جیهاندا جێگیرکراوە، لەنێویاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا. ئەگەر بتوانین هەندێک لەو سیستێمانە بڵاوبکەینەوە، ئەوا دەیاننێرین (بۆ ئۆکراین)”.

بە ووتەی سۆلیڤان، ئەمریکا بەنیازە "هاوبەشە ئەورووپییەکان و هاوبەشە ئەمریکییەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهان" ڕازی بکات کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێستایان بۆ ئۆکراین بگوازنەوە.

ڕووسیا پێی وایە ناردنی چەک بۆ ئۆکراین هیچ یارمەتیدەر نابێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، ئەمەش ڕاستەوخۆ ووڵاتانی ناتۆ بەشدار دەکات لە ململانێکان و "یاری بە ئاگر" دەکات.