لە مووسڵ بەرپرسێکی داعش دەستگیرکرا

لە مووسڵ بەرپرسێکی داعش دەستگیرکرا

 

دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، لە موسڵ بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و خەراجی رێکخراوی داعش دەستگیرکراوە.

شەوی ڕابردوو، دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای نەینەوا، بۆسەیەکی توند لە ناحیەی عەیازە دانرا، کە بەهۆیەوە ئەندامێکی رێکخراوی داعش دەستگیرکرا، کە ناوبراو لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو تیرۆرستە لەناو رێکخراوی داعشدا بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و خەراج بووە لە هاوڵاتییان، کە تەرخانکراوە بۆ کارە تیرۆرستییەکان، هەروەها لەگەڵ مەفرەزەکانی داعش لە تەلعەفەر کاریکردووە کە بۆسەیان بۆ هێزە ئەمنییەکان داناوە.

دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق راشیگەیاند، دوای دەستگیرکردنی تاوانبارەکە، رادەستی ئەو یاسا کرا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکان لە بەرامبەری.