نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، ئەوەش بەهۆی خاوبوونەوەی بازرگانی نەوت لە چەند ناوچەیەك 

كاتژمێر 1:50 خولەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 82.80 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و 2 دۆلار دابەزی.

هەروەها، نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسی ئەمەریكی 75.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش هاوشێوەی نرخی پێشووی بوو.