لێكۆڵینەوەیەك مەترسیی شەكر لەسەر مێشك ئاشكرا دەكات

لێكۆڵینەوەیەك مەترسیی شەكر لەسەر مێشك ئاشكرا دەكات

پەیامی کورد... لێكۆڵینەوەیەك مەترسیی شەكر لەسەر مێشك ئاشكرا دەكات


توێژینەوەیەك كە لەلایەن پەیمانگای ماكس پلانك بۆ توێژینەوەی میتابۆلیك لە شاری كۆڵن ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەو خۆراكانەی كە شەكریان زۆرە دەتوانن بە تێپەڕبوونی كات گۆڕانكاری لە كیمیای مێشكدا بكەن.
لەوبارەیەوە لۆرن جۆنسۆن ڕینۆڵدز پسپۆڕی بواری خۆراك، بە ڕۆژنامەی زە سەنی راگەیاندووە: لەكاتێكدا مێشك پشت بە گلوكۆز دەبەستێت وەك سەرچاوەی سەرەكی وزە ، بەڵام زۆر خواردنی شەكرە زیادكراوەكان، بەتایبەتی لە شێوەی شەكری پاڵاوتەدا، دەتوانێت چەندین دەرئەنجامی نەرێنی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
هەروەها دەڵێت: بەڵگە هەیە كە پەیوەندییەك لە نێوان وەرگرتنی شەكر و زیادبوونی مەترسی خەمۆكی و دڵەڕاوكێدا هەیە.ئەمەش بە تایبەتی بۆ پیاوان، وەك لە توێژینەوەیەكدا لە بەریتانیا دەركەوتووە ئەو پیاوانەی ڕۆژانە زیاتر لە 40 گرام شەكر دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆكی بە ڕێژەی 23% زیاترە لە چاو ئەو پیاوانەی كە نایخۆن.
ڕینۆڵدز دەشڵێت: خواردنی بڕێكی زۆر شەكر لەوانەیە كاركردی مەعریفی و بیرەوەری تێكبدات، ئەمەش دەبێتە هۆی كێشەی تەركیزكردن و فێربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، زۆر خواردنی شەكر پەیوەندی بە هەوكردنی درێژخایەنەوە هەیە، كە لەوانەیە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مێشك هەبێت، وا بیردەكرێتەوە هەوكردن لە مێشكدا ڕۆڵی هەبێت لە حاڵەتەكانی تێكچوونی دەمارەكانی وەك نەخۆشی زەهایمەر.