پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی پەسند کرد

پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی پەسند کرد
پەیامی کورد   ...   پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی پەسند کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بانەمەڕ، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا بە پەسەند كردنی بڕیارنامەیەك خوازیاری زیادکردنی هێزەکانی سوپای پاسداران و حیزبۆڵڵا بۆ لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بوو.

لەم بڕیارنامەیەدا کە بە ٣٥٧ دەنگی بەڵێ و ٢٠ دەنگی نەخێر و ٥٨ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا، هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیلیش مەحكووم كرا.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارنامەی پەسەندکراوی خۆیاندا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خوازیاری فراوانکردنی گەمارۆوەکانی یەکێتی ئەورووپا لەدژی بەرنامەکانی چەکسازی کۆماری ئیسلامی بوون.

لەم دیدارەدا هانا نۆمەن، پەرلەمانتاری ئاڵمانی بە جۆزێپ بۆرێلی ڕاگەیاندووە، پێویستە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

هەروەها باس لە کردەوەی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی و هاوبەشی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی حووسییەكان لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا کراوە.