یەکەم دەرمانی گەشەکردنی ددانەکان لە جیهاندا لە مانگی ئەیلولەوە لە ژاپۆن تاقی دەکرێتەوە

یەکەم دەرمانی گەشەکردنی ددانەکان لە جیهاندا لە مانگی ئەیلولەوە لە ژاپۆن تاقی دەکرێتەوە
پەیامی کورد   ...   یەکەم دەرمانی گەشەکردنی ددانەکان لە جیهاندا لە مانگی ئەیلولەوە لە ژاپۆن تاقی دەکرێتەوە

سەرۆکی نەخۆشخانەی "کیتانۆ"ی ژاپۆن ڕایگەیاند کە تاقی کردنەوە کلینیکیەکانی یەکەم دەرمانی گەشەپێدانی ددان لە جیهاندا لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ دەست پێدەکات. دوای سەرکەوتنی تاقیکردنەوە کلینیکیەکە ئەم دەرمانە دەدرێت بەو نەخۆشانەی کە لەدایک دەبن بەبێ ددان. توێژەران هیوادارن لە ساڵی ٢٠٣٠ دەست بە فرۆشتنی ئەم دەرمانە بکەن.

دەرمانی گەشەکردنی ددان پڕۆتینێک بە ناوی USAG-1 ناچالاک دەکات کە ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی ددانەکان. تیمەکە پێیان وایە لە داهاتوودا نەک تەنها ئەو کەسانەی کە نەخۆشی زگماکییان هەیە، بەڵکوو ئەو کەسانەی بەهۆی برینەکانیانەوە ددانیان لەدەستداوە لەوانەیە ددانیان هەبێت.