ئەنتۆنی بلینكن گەیشتە چین

ئەنتۆنی بلینكن گەیشتە چین

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێک گەیشتە چین، ئەمەش دووەمین سەردانیەتی بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی یەک ساڵدا.

ئەمڕۆ چوار شەمە  24_ی نیسان-ی 2024 بۆگفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی نێوان ئەمریكا و چین، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە چین و گەشتەكەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەوەش زانراوە ،ئامانجی سەردانكە،كەمكردنەوەی پشتیوانیكردنی چینە لە ڕووسیا.

ئەم سەردانە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ چین هۆشدای دایە ئەمریكا لە پشتیوانیی سەربازی بۆ تایوان، لەلایەكی دیكەشەوە كۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی پەسندکرد، ئەگەر تاوەکو نۆ مانگی دیكە کۆمپانیای بایتدانسی چینی ئەگەر پشكەكانی نەفرۆشێت ئەمریكا تۆڕەكە قەدەغە دەكات.