سەرۆکی چین بۆ ماوەی 2 رۆژ سەردانی فەڕەنسا دەکات

سەرۆکی چین بۆ ماوەی 2 رۆژ سەردانی فەڕەنسا دەکات

لەچوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوانیان بڕیارە سەرۆکی چین گەشتێک بۆ ئەوروپا ئەنجام بدات و سەرەتای گەشتەکەشی بە سەردانێکی دوو رۆژە بۆ پاریس دەستپێدەکات.

بڕیارە رۆژی دووشەممە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین بۆ ماوەی دوو رۆژ بەبۆنەی یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان پاریس و پەکین سەردانی فەڕەنسا بکات.

دوای گەیشتنی سەرۆکی چین بۆ پاریس لە کۆشکی ئەلیزە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆدبنەوە و دواتریش بڕیارە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئەنجام بدەن.

دوابەدوای سەردانە دوو رۆژەکەی بۆ پاریس سەرۆکی چین سەردانی هەریەکە لە هەنگاریا و سڕبیا دەکات و پێشنیاری قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەردوو وڵاتدا دەکات.