ئیسرائیل دوو لیوای سەربازی لە غەززە جێگیر دەكات

ئیسرائیل دوو لیوای سەربازی لە غەززە جێگیر دەكات

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوو لیوای سەربازی لە كەرتی غەززە جێگیر دەكات، لە كاتێكدا خۆی بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر شاری ڕەفح لە باشووری كەرتەكە ئامادە دەكات.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دوو لیوای سەربازی لە كەرتی غەززە جێگیر دەكات و لیواكان ئەركی بەرگری و تاكتیكی ئەنجام دەدەن، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەسەر پلانەكان بخاتەڕوو.

هەروەها كاربەدەستانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، هێرش بۆ سەر ڕەفح پێویستە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەكەیان بێت، كەمەبەستیان لەناوبردنی چەكداركانی حەماسە.

هەروەها ئەمریكاو نەتەوە یەكگرتووەكان و چەند وڵاتێكی دیكە نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەئەگەری ئەو هێرشە زەمینییە دەربڕیوەو دەڵێن: دەكرێت كارەساتی مرۆیی لە ڕەفح لێ بكەوێتەوە، لە كاتیكدا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی غەززە پەنایان بۆ ئەم ناوچەیە بردووە.

سوپای ئیسرائیل، هەر ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، لە ماوەی ڕۆژی ڕابردووا سەربازەكانی زیاتر لە (50) ئامانجیان لە غەززە بۆردومان كردووە.