پارێزگاری هەولێر: یه‌که‌مجار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێت
پارێزگاری هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت،یه‌که‌مجار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لەبارەی رووپۆشکردنی قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەكات، یه‌که‌مجار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێت، ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراوه.
باس لەوەش دەكات، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆڵیه و له هه‌موو دونیا کاری واکراوه و ده‌کرێت.