سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

ڕۆژی سێشەممە 30ی نیسانی 2024 لە دەڤەری بارزان سەرۆک مەسعوود بارزانی بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا، سەردانی ئەو خێوەتگەیەی کرد.

جێگەی ئاماژەپێدانە ئەم خێوەتگەیە لە چوارچێوەی خولەکانی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ لاوان و گەنجان لە لایەن دەزگەی خێرخوازی بارزانی بەڕێوە دەچێت.

کار و چالاکییەکانی ئەو خێوەتگەیەش، سەردانی مەیدانی بۆ شوێنەوارە مێژووییەکان و ووتنەوەی وانەی تیۆری و بابەتەکانی پەیوەست بە ژینگەپارێزی و پێکەوەژیان دەگرێتەوە.

هەر لە چوارچێوەی ئەو پرۆگرامەشدا، کار و چالاکییەکانی دەزگەی خێرخوازی بارزانی لە کوردستانی سووریا بە شێوەی ئینفۆگرافیک نمایش کران.