زیاتر لە 20 هەزار دارزەیتوون لە دەورووبەری هەولێر دەچێندرێن

زیاتر لە 20 هەزار دارزەیتوون لە دەورووبەری هەولێر دەچێندرێن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیەنێت،"زیاتر لە 20 هەزار داری زەیتوون لە دەورووبەری هەولێر دەچێندرێن و زەیتی زەیتوونیان لێ دروست دەکرێت".

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڵاویكردووەتەوە،"بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوانی هەرێمی كوردستان و  لێژنەی وەزاری تایبەت بەدواداچوونیان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆژەی چاندنی دار زەیتوونەکان کرد و ڕاسپاردەی پێویستیش دران بۆ بەدیهێنانی تەواوی ئامانجەكانی پڕۆژەكە".

بڕیارە پرۆژەی چاندنی دارزەیتوونەکان، جگە لە سەوزکردنی ناوچەکە و خزمەتکردن بە ژینگە، ببێتە فاکتەری بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون.