دەستەی گەشتوگوزار: رێژەی گەشتیارانی دەرەوە بۆ هەرێم زیادیکردووە

دەستەی گەشتوگوزار: رێژەی گەشتیارانی دەرەوە بۆ هەرێم زیادیکردووە

بە وتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار، رێژەی گەشتیارانی دەرەوەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.

ئەمرۆ شەممە 4_ی ئایار_ی 2024 ئیبراهیم عەبدولمەجید بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی ژمارەی گەشتییاران لە دەرەوەی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیاد بکەن.

ئاماژەی بەوەش كرد، هەوڵەکانیشیان ئەنجامی هەبووە، بەوپێیەی لە چەند ساڵی رابردوودا %15ی گەشتیاران خەڵکی دەرەوەی عێراق بوون، بەڵام لە ئێستادا ئەو رێژەیە بۆ %25 بەرزبووەتەوە.

ئەوەشی خستەروو، زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی لە دەرەوەی عێراقەوە روودەکەنە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خەڵکی وڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانن، هەروەها هەموو ئاسانکارییەک بۆ گەشتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەن لەپێناو ئەوەی زیاتر رووبکەنە هەرێمی کوردستان.