حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی گرینگ ڕادەگەێنێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی گرینگ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد    ...   حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی گرینگ ڕادەگەێنێت

ماڵپەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشدارییەكی بۆ هاووڵاتییان لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاو كردەوە.

لە هۆشدارییەكەدا شەش رێگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە دیاری كراوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەکەم: پێویستە سەربڕینی ئاژەڵان لە سەربڕخانە بێت، بە فەرمی و بە مۆری پشکنین بکرێت، لەناو ماڵ و کۆڵان و سەر شەقام سەر مەبڕن.

دووەم: پێش و پاش سەربڕین، پشکنین بۆ گۆشتەکان بکرێت و دڵنیایی لە تەندرووستییان بدرێت.

سێیەم: پێویستە ڕێکاری تەندروستی بۆ جلوبەرگی تایبەت و بەکارهێنانی کەل وپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان لەبەرچاو بگیرێت.

چوارەم: پشکنینی وورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت كە لە دەرەوەی ووڵاتەوە دەهێنرێنە ناو کوردستان.

پێنجەم: نەچنە ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.

شەشەم: پێویستە پاشماوەی سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی فڕێ نەدرێتە سەر شەقام و کۆڵانەکان.

ئەم هۆشدارییەی حكوومەتی هەرێم لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری دهۆك تووشبوونی دوو كەس بە نەخۆشی تای خۆێنبەربوون ڕاگەێندرا كە یەكێكیان بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانی لەدەست دا.