بەندکراوێکی کورد لە ئێران لەسێدارە درا

بەندکراوێکی کورد لە ئێران لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری میاندواو بە ناوی حوسێن بایزیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە  (٥ی مەی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری میاندواو بە ناوی حوسێن بایزیدی تەمەن ٥١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیسفەهان (بەندیخانەی دەستگرد) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن بایزیدی سێ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادی هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ئیسفەهان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو. ناوبراو باوکی سێ منداڵ بووە.