بەرپرسێکی ئەمنی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا

بەرپرسێکی ئەمنی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا

 حامد تورکاشوەند لە شارى کرماشان لەلایەن ژمارەیەک چەکدارى نەناسراوەوە کوژراوە.

ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، مەهدی قەنادی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دادگای شۆرشی پارێزگای کرماشان رایگەیاندووە، "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کاتژمێرێک پێش هاتنەدەرەوەی حامید لە ماڵەکەی بۆسەیان بۆ داناوەو لەگەڵ هاتنە دەرەوەیدا چوار گوللەی پێوە دەنێنن و دەستبەجێ دەکوژرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "چەکدارەکان هەڵهاتوون و بە بریاری دادوەر لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکان دەستیپێکردووە".

 حامد تورکاشوەند بەرپرسی بەشی ئەمنی و سزای بازاڕەکانی شاری پاوەیەو ماڵەکەی لە شارى کرماشان بووەو لەوێ نیشتەجێ بووە.