بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەست پێ دەکاتەوە

بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەست پێ دەکاتەوە

کۆمپانیای دانەگاز ئاشکرای کرد کە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەست پێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30/4/2024، کۆمپانیای دانەگاز لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەسەر دەستپێکردنی هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کردووەتەوە.

هەروەها کۆمپانیاکە راشی گەیاندووە: "بەگوێرەی ئەو هەنگاوە كردارییانەی گیراونەتەبەر لەلایەن هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەهێزتركردنی ئاسایشی كێڵگەی گازی كۆرمۆر و وەرگرتنی بەڵێن و پابەندبوون لە ئاستی باڵا، دانەگاز و هاوبەشەكانی دەستیان بە ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی كار و بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر، كردووە."

ڕۆژی هەینی 26/4/2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار کارمەندی بە رەگەز یەمەنی لە کێڵگەکە کوژران و ژمارەیەک کارمەندی دیکەش دیکەش برینداربوون.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە ساڵی 2007 دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.