به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه‌متر له 50 سانتیمه‌تری ماوه پڕبێت
به‌هۆی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی بارانبارینه‌وه كه ئه‌مساڵ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، به‌نداوه‌كه ته‌نیا كه‌متر له 50 سانتیمه‌تری ماوه پڕبێت وسهرڕێژ بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، سامان ئیسماعیل محه‌مه‌د ڕوونشیکردەوە: ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی بۆ به‌نداوه‌كه دیاریكراوه تێكڕا 600 ملیمه‌تره، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی بارانبارینه‌وه ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته 850 ملیمه‌تر.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی بارانبارین له‌سنووره‌كه و زیادبوونی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه، ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمه میكانیزم و پلانێكمان داڕشت بۆ چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئاو، خۆشبه‌ختانه كه‌متر له 50 سانتیمه‌تری ماوه بۆ پڕبوونی به‌نداوه‌كه. به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاو گلده‌داته‌وه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌گه‌ر داهاتی ئاو له‌گه‌ڵ خه‌رجی ئاودا بگونجێت، ئه‌وا پشتیوان به خودا به‌نداوه‌كه پڕده‌بێت و سه‌رڕێژ ده‌بێت.
ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو: به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان پشتی به‌ستووه به ئاوی باران و، سه‌دا 30 ئاوی به‌نداوه‌كه پشتی به ئاوی سنووری ناوخۆی هه‌رێم به‌ستووه و سه‌دا 70یشی ده‌ره‌وه‌ی سنوور.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان وتیشى: به‌نداوه‌كه كه له‌ساڵی 1961ه‌وه ده‌ستی به گلدانه‌وه‌ی ئاو كردووه، تا ئێستا نزیكه‌ی 12 جار پڕ بووه ونزیكه‌ی 4-5 جاریش سه‌رڕێژی كردووه.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌وێته قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ونزیكه‌ی 67 كیلۆمه‌تری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی، له‌ساڵی 1961دا له‌سه‌ر ڕووباری سیروان دروستكراوه و، توانای گلدانه‌وه‌ی سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.