کاردانەوەی مۆسکۆ بەرامبەر قسەکانی کامێرۆن سەبارەت بە مافی کیێڤ بۆ بەکارهێنانی چەکی بەریتانیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا

کاردانەوەی مۆسکۆ بەرامبەر قسەکانی کامێرۆن سەبارەت بە مافی کیێڤ بۆ بەکارهێنانی چەکی بەریتانیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا
پەیامی کورد    ...   کاردانەوەی مۆسکۆ بەرامبەر قسەکانی کامێرۆن سەبارەت بە مافی کیێڤ بۆ بەکارهێنانی چەکی بەریتانیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا

ماریا زاخارۆڤا، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، قسەکانی دەیڤید کامێرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە مافی کیێڤ بۆ بەکارهێنانی چەکی بەریتانیا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا، یەکەم دانپێدانانە بە ئاشکرا لەلایەن ڕۆژئاواوە بە شەڕێک لەگەڵ ڕووسیا لەسەر دەستی ئۆکراین.

بەپێی زانیارییەکان ، پێشتر دەیڤید کامێرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە سەردانەکەیدا بۆ کیێڤ ڕایگەیاندبوو کە ئۆکراین بە جۆرێک مافی خۆیەتی بە چەکی بەریتانیا هێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا.

زاخارۆڤا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو بابەتە ووتی : بۆ یەکەم جار سیاسەتمەدارێکی ڕۆژئاوایی بەو شێوەیە بە ئاشکرا دانی بەوەدانا کە لە مێژە 'نهێنییەکی ئاشکرا' بووە بۆ زۆرینەی جیهان: ڕۆژئاوا شەڕێکی ئاشکرا دژی ڕووسیا ئەنجام دەدات ."