پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى پەسەندکرد

پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى پەسەندکرد

پەرلەمانی عێراق هەمواری پرۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى پەسەندکرد و بەگوێرەی یاسا نوێیەکە ئەو کەسەی تۆمەتەکەی بەسەردا دەسەپێنرێت دوو جۆر سزا دەیگرێتەوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگ لەسەر پێشنیازەیاساى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى درا و بە گوێرەی یاسا نوێیەکە، ئەو کەسەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغدەبێتەوە، زیندانی دەکرێت بە جۆرێک لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها سزای ماددی دەدرێت کە لە 15 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى لە ساڵى 1988 دەرچووە و مشتومڕى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق لەسەر دروستبووە، نیگەرانیى ژمارەیەک لە وڵاتانى  جیهانى لێکەوتووەتەوە.