نێچیرڤان بارزانی و موحەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و موحەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی و موحەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى بنیاتنه‌رى تایبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

ئێوارەی دوێنێ شەممە ٢٠٢٤/٤/٢٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ موحەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق بەگشتی و ھەوڵ و ھەنگاوەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و پەرەپێدان دا بەپێی کارنامەی حکوومەت بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و باری گوزەرانی ھاووڵاتییان لە ھەموو عێراق، تاوتوێ کران.

ھەردوولا جەختیان لە گرینگی بەردەوامی گفتوگۆی بونیاتنەری تایبەت بە پرسە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان کردەوە، ھەروەھا تیشکیان خستە سەر دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ووڵات و داکۆکییان لە گرینگی بەردەوامی پشتگیری لە ھەوڵەکانی حکوومەت لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، ھەروەھا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھەولێر-بەغدا کردەوە، بۆ ئەمەش پشتگیری ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراقیان بە پێویست زانی.

لای خۆیەوە سەرۆکوەزیران سوودانی، سەردانەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ھەموو پرسە ھاوبەشەکان بە گرینگ لە قەڵەم دا، لە بەرامبەردا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پێزانینی خۆی بۆ ھەنگاوەکانی سەرۆکوەزیران سوودانی و پێداگرییان لەسەر گفتوگۆی نێوان ھەموو لایەنەکان بە مەبەستی سەقامگیری سیاسی ووڵات، دووپات کردەوە.