نێچیرڤان بارزانی و موحەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و موحەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی و موحەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە

 لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ موحەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

شەوی شەممە ٢٠٢٤/٤/٢٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ موحەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق، ھەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردن و ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکانی ھەولێر - بەغدا و گفتووگۆی چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کران و بیروڕایان لە بارەیانەوە گۆڕییەوە.

دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە بە گشتی و لێکەوتەکانی بەسەر عێراقەوە، لەگەڵ چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.