حیزبوڵلا چەند شوێنێکی لە ئیسرائیل کردە ئامانج

حیزبوڵلا چەند شوێنێکی لە ئیسرائیل کردە ئامانج

گروپی حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، بەدەیان مووشەک، حەبوشیت و بارەگای لیوای “حەرمون 810″یان لە گۆڵانی ئیسرائیل بۆردوومان کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆردومانەکە “لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گوند و ماڵی خەڵکی سڤیل بووە، بە تایبەت تیرۆرکردنە ترسنۆکانەکان لەسەر ڕێگای سەریرە”.

لە هەمان کاتدا گروپی ئیسلامی لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردۆتەوە، سەرەخۆشی لە دوو ئەندامی خۆیان کردووە بە ناوەکانی موسعەب سەعید خەلەف و بیلال محەممەد خەلەف، کە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژراون کە لە ناوچەی بەقاعی ڕۆژئاوا.

دواتر حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا، کوشتنی یەکێک لە ئەندامەکانی ڕاگەیاند کە خەڵکی گوندی کفرکلا بووە لە باشووری لوبنان.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئامانجەکانی حزبوڵڵایان لە ناوچەی شەبعا لە باشووری لوبنان بۆردومانکردووە، کەشوێنی کۆگای چەک و هەڵدانی مووشەک بووە.