ئۆکرانیا بە مووشەکی ئەتاکمز هێرشی کردە سەر دوورگەی کریمیا

ئۆکرانیا بە مووشەکی ئەتاکمز هێرشی کردە سەر دوورگەی کریمیا

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا چوار مووشەکی “ئەتاکمز”ـی ئۆکرانییان بەسەر دوورگەی کریمیادا خستە خوارەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 4ـی ئایار، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئۆکرانیا بۆ سەر دوورگەی کریمیا بە بەکارهێنانی مووشەکی تاکتیکی ئەتاکمز، پووچەڵکرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕوونی کردووەتەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی چوار مووشەکی دروستکراوی ئەمەریکایان بەسەر دورگەی کریمیا خستووەتە خوارەوە، ئەو ناوچەیەی کە ڕووسیا لە ساڵی 2014دا بە ئۆکرانیا لکاندەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی ئۆکرانیا ڕۆژانە هەوڵدەدەن هێرش بکەنە سەر سنوور و ناوچەکانی ناوەڕاستی ڕووسیا، بە بەکارهێنانی چەندین جۆر چەک، وەکو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک.