image


پەیامی کورد … بایرمیونیخ جارێکی دیکە بووە پاڵەوانی بۆندێسلیگا

 

بۆ جارى نۆیەم لەسەر یەک یانەى بایرمیونخ بووە پاڵەوانى خولى تۆپى پێى ئەڵمانیا، ئەوەش دواى دۆڕاندنى لایبزیج بەرامبەر بە بروسیا دۆرتمۆند لە حەوتووی ٣٢ی خولەکەدا.

 

بەمەش دوو حەوتوو پێش کۆتاى هاتنى خولی بۆندێسلیگا لایبزیج، بەکۆکردنەوەى ٦٤ خاڵ لە پلەى دووەم بوو، ٧ خال لە دواى بایرنى یەکەمەوە کە ٧١ خاڵى هەبوو، بەم ئەنجامەش یانەى لایبزیج هیواى بەدەستهینانى نازناوەکەى لەدەستدا.

 

هەربۆیە  بایرن میونیخ بەکۆکردنەوەى ٧١ خاڵ کە یاریەکى دوا خراوى هەیە و دوو هەفتەش ماوە بۆ تەواوبونى خولەکە بووە پاڵەوانى خولى ئەڵمانیا. ئەو یانەیە لە مێژووى خۆیدا ئەوە ٣١ جارە ببێتە پاڵەوان.