image

پەیامی کورد     ...    بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا ، ژنێک وەکوو داوەری سەرەکی بۆ لیگی قارەمانیەتی پیاوان هەڵبژێردرا

ستێفانی فراپار یەکەمین ژنی مێژوو دەبێت کە وەکوو داوەری سەرەکی لە پێشبڕکێی لیگی قارەمانیەتی تۆپی پێی پیاوانی دا فیتە لێدەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ستێفانی فراپار خەڵکی فەڕەنسا یەکەمین ژنی مێژوو دەبێت کە وەکوو داوەری سەرەکی لە پێشبڕکێی لیگی قارەمانیەتی تۆپی پێی پیاوان دا فیتە لێبدات ئەم بابەتە لە وێب سایتی یەکیتی داوەرانی لیگە پێشکەوتووەکانی تۆپی پێ لە فەڕەنسا ڕاگەێندرا .

فراپار بۆ یاری قۆناغی پێنجەمی گرووپی لیگی قارەمانیەتی ئەورووپا لە نێوان یۆڤانتووس و دینامۆ کێیف لە بەرواری ٢ی دێسەمبەر لە توورین وەکوو داوەری سەرەکی دەچێتە مەیدانی یارییەکانەوە .

یارمەتی دەرەکانی ئەو لەم یارییەدا هۆشام زاکرانی ، موودی ڕامۆنی و هەروەها داوەری زەخیرە کەریم عابد دەبن .