image


پەیامی کورد... واتسئەپ چەندین گۆڕانکاری لە نامەی دەنگیدا دەکات

ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ چەند گۆڕانکارییەکی لە خزمەتگوزارییەکانیدا ڕاگەیاند و دەڵێت، «گۆڕانکارییەکان باشکردنن».

گۆڕانکارییەکانی واتسئەپ نامە دەنگییەکان دەگرنەوە، بە جۆرێک بەکارهێنەر دەتوانێت لە کاتی خوێندنەوەی نامە نووسراوەکاندا، گوێ لە نامەی دەنگی بگرێت.

یەکێکی تر لە گۆڕانکارییەکان، ڕاگرتنی کاتیی تۆمارکردنی نامەی دەنگییە، بۆ ئەوەی مەودایەکی درێژی بێدەنگی نەکەوێتە قسەکانی بەکارهێنەرەوە کاتێک بیر لەوە دەکاتەوە لە نامەکەدا چی تر بڵێت.

بەکارهێنەری واتسئەپ دەتوانێت بەر لە ناردنی نامە دەنگییەکەی، گوێی لێ بگرێت و بەوەش توانای سڕینەوەی نامە دەنگییەکەی دەبێت بەر لە ناردنی بۆ کەسی بەرامبەر.

واتسئەپ دەڵێت، «بەکارهێنەران ڕۆژانە حەوت ملیار نامەی دەنگی بۆ یەکتری دەنێرن، لەمەودوا بەکارهێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر هەر نامەیەکی دەنگی کە لە نیوەدا بەجێی هێشتووە و چیتر ناچار نابێت لە سەرەتاوە گوێ لە نامە دەنگییەکان بگرێت».