image


پەیامی کورد … وەتساپ لە نۆڤەمبرەوە لە سەر چەند جۆری مۆبایل ناچالاک دەبێت

لە داهاتوویەكی نزیكدا، كاركردنی ئەپلیكەیشنی وەتساپ لەسەر چەند جۆرێكی ئامێری مۆبایل ڕادەگیرێت.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی لەزاری سەرچاوەیەكی كۆمپانیای وەتساپەوە بڵاویكردەوە، لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە، كاركردنی ئەپلیكەیشنی وەتساپ لەسەر چەند جۆرێك مۆبایلی كۆن كە بە هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس كاردەكەن ڕادەگیرێت و بەكارهێنەران ناتوانن نامەكانیان ببینن.

ڕۆژنامەكە ناوی ئەو جۆرە ئامێرانەی مۆبایلی بڵاوكردووەتەوە كە گۆڕانكارییەكە دەیانگرێتەوە و ئاشكرایكردووە، ئەو ئامێرانە بریتین لە گالاكسی ئێس3 مینی و ترێند و ترێند لایت و كۆر و ئێس2.

هەروەها بەشێك لە ئامێرەكانی مۆبایلی كۆمپانیای ئێڵ جی لە لیستەكەدان و بریتین لە ئۆپتیمەس ئێف 7 و ئێف 5 و ئێڵ 3 و ئێف 7 و دوال.

وەك سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، مۆبایلی ئایفۆنی كۆمپانیای ئەپڵ لە گۆڕانكارییەكە بەدەرنییە و ئامێرەكانی ئێس ئی و 6 ئێس و 6 ئێس پڵەس دەگرێتەوە و لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتووەوە ئەپلیكەیشنی وەتساپ لەسەر ئەو ئامێرانە كارناكات.