image


پەیامی کورد... واتسئەپ خۆی بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە ئامادە دەکات

واتسئەپ ئامادەکاری دە کات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی گەورە لە تایبەتمەندیی «ستاتوس» دا، کە لە ساڵی 2017ەوە خستوویەتییە کار بەڵام وەک پێویست لەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێشوازیی لێ نەکراوە.

لە واتسئەپدا «ستاتوس» هاوشێوەی «ستۆری» ی ناو ئینستاگرام و سناپچاتە، کە بریتین لەو وێنە و ڤیدیۆ ڕۆژانانەی بەکارهێنەر بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بڵاو یان دەکاتەوە.

بەپێی پێگەی «وابیتا ئینفۆ»، واتسئەپ بەنیازە «ستاتوس» بەربڵاوتر بکات لەناو بەکارهێنەرانیدا، بە هەمان شێوەی ئینستاگرام.

لە ئێستادا ناتواندرێت «ستاتوس» ی کەسێک ببینرێت لەڕێگەی کردنەوەی بەشی تایبەت بەو خسڵەتەوە نەبێت، بەڵام لە داهاتوودا کۆمپانیاکە بەنیازە وەک ئینستاگرام ئەم تایبەتمەندییە ببەستێتەوە بە وێنەی بەکارهێنەرانەوە، تاکوو لەو ڕێیەشەوە بتوانیت ستاتوسەکانیان ببینیت.