image


 پەیامی کورد... ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات، کە لە ڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە بەکارهێنەر دەتوانێت کۆمێنتە کۆنەکانی بدۆزێتەوە، هاوکاریش دەبێت لە بینی ئەو پۆست و وێنانەی کە پێشتر سڕاونەتەوە.

ماڵپەڕی (GadgeSnow) بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە لە دۆزینەوەی بەشێک لەو کۆمێنتانەی کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە نووسراون و ناتوانن بیدۆزنەوە، لەبەر ئەو هۆکارەش تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە زیاد کردووە، تاوەکوو بە ئاسانی یارمەتییان بدات لە سڕینەوە و دۆزینەوەی ئەو کۆمێنتانەی کە کردوویەتی.

ڕوونیشی کردووەتەوە، تایبەتمەندییەکە لە بەشی «Your activity» دەدۆزرێتەوە و بەم چەند ڕێگایەی خوارەوە دەتوانیت کۆمێنتەکانت ببینیت.

یەکەم: کردنەوەی واڵەکەی خۆت و دواتر لەلای ڕاستەوە ئەو سێ هێڵەی هەیە و ئەو ئایکۆنە هەڵبژێرە.

پاشان هەڵبژاردنی بەشی تایبەت بە لاپەرە تایبەتەکەت دەکرێتەوە.

دواتر هەڵبژاردنی ئایکۆنی «Your activity» و کلیک لە «Interactions» بکە و پاشان کلیک لە «Comments» بکە.

کۆتا هەنگاو کلیک لە «Oldest to Newest» بکە و پاشان کلیک لە «Apply» بکە و کۆمێنتە کۆنەکانی خۆت ببینەوە.