image

(ئنستگرام)یش رێگە دەدات

ئاژانسەکانی هەواڵ باسی ئەوە دەکەن کە بەرنامەی (ئنستگرام) رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات هەموو وێنە و بڵاوکراوەکان دابەزێنی هاوشێوەی «فەیسبووک».

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە یەکێتی ئەوروپا بە یاسا پارێزگاری مافی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لە پاراستنی زانیارییەکانیان و کارکردن بە شێوەیکی رون و ئاشکرا.

یەکێتی ئەوروپا مۆڵەتێکی داوەتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تاوەکو 5/25 دەبێت کار بکەن لەسەر ناساندنی داتا و زانییارییەکانی بەکارهێنەرانیان، ئەمەش دوای ئەوە ئابڕوچوونە دێت کە (فەیسبوک) زانیاری زیاتر لە 50 ملیۆن بەکارهێنەری دەرکرا بۆ کۆمپانیاکانی هەڵبژاردن و کاری سیاسی.