image



پەیامی کورد... ئینستاگرام، واتسئەپ و فەیسبووک ڕاگیراون



ئەمشەو دووشەممە ١٢ی ئۆکتۆبر، تۆڕی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیی جیهانی، فەیسبووك، ئینستاگرام و واتسئاپ لەكار وەستان، تا ئێستاش هۆكارەكەی نەزاندراوە.

 

لای  خۆیەوە  لە روونکردنەوەیەکی بەپەلە کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند: هەندێک لەبەشداربوان ناتوانن بەرهەمەکانمان بەکاربهێنن، بۆیە بەزوویی ئەو کێشەیە چارەسەر دەكەین و دوای لێبووردن دەکەین بۆ ئەو کێشەیە.

 

لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی گواستنەوەى عێراق دەڵێت، "لەکارکەوتنی ئەپەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ جیهانییە و تەنها لە عێراقدا نییە." 

 

شایانی  باسه  ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێڵی مۆبایل کێشەی تێکەوتووە.