image


پەیامی کورد... مۆبایلێکی «گوللەنەبڕ» بازاڕە جیهانییەکان داگیر دەکات

بەم دوایانە مۆبایلی Blackview BV8800 کەوتووەتە بازاڕەوە و لە ڕیزی پتەوترین و باشترینەکاندا دەژمێررێت.

ئامێرەکە لە ئاسن دروستکراوە و چەند چینێکی پلاستیکی بەسەرەوەن، دژە ئاو و دژە شکانە بە پێوەری IP68/IP69K، قەبارەکەی (176.2/83. 51/17.7) ملیمە و کێشەکەی 367 گرامە.

کامێرای سەرەکیی مۆبایلەکە بە وردیی (50+20+8+2) مێگاپێکسڵە، هاوێنەیەکی تایبەت بە وێنەگرتنی شەوی هەیە و کامێرایەکی پێشەوەش بە وردیی 16 مێگاپێکسڵ.

ڕوونمایەکی IPS LCDی هەیە بە قەبارەی 6.5 ئینچ و وردیی 2408/1080 پێکسڵ، خێراییەکەی 90 هێرتزە.

شوێنی دوو سیم کارتی هەیە، هەروەها وەرگر و پەخشکەری ڕادیۆی FM و پەنجەمۆریش.

توانای باترییەکەی 8380 میلی ئەمپێرە و دوو هەفتە جارێک بارگاویکردنەوەی دەوێت.