image


پەیامی کورد … لە یەک ڕۆژدا ٧٠ میلیۆن کەس بوونە ئەندامی تێلیگرام

دامەزرێنەری تۆڕی پەیوەندیکردنی تێلیگرام رایگەیاند، لە رۆژی دوو شەممەوە بەهۆی تێکچونی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ٧٠ ملیۆن کەس بونەتە بەکارهێنەری تێلیگرام.

 پاڤل دورۆڤ دامەزرێنەری تۆڕی پەیوەندیکردنی تێلیگرام ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی زۆری ژمارەی ناو تۆمارکردن بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانیان پرۆگرامەکە لایان خاو بۆتەوە، بەڵام تێلیگرام بۆ هەموو کەسێکە  بێ جیاوازی.

ئێوارەی دوشەممەى رابردوو، جیهان بە لە کارکەوتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئنستاگرام و واتساپ قەیرانێکی دیکە بۆ قەیرانەکانی زیادبو و لەکارکەوتنی ئەو تۆڕە و وەستانی پەیوەندییەکانی لە تۆڕی پەیوەندیی واتساپ بۆشاییەکی گەورەی لە پەیوەندییەکانی سێ ملیار مرۆڤی سەر زەوی دروست کرد بۆیە کۆمپانیای فەیسبوک کە خاوەنی هەر سێ تۆڕەکەیە پەنای بۆ تۆڕی تویتەر برد کە بە رکابەری سەرەکیی ئەو کۆمپانیایە لەقەڵەم دەدرێت.