image


پەیامی کورد … ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ى ئه‌دێل ڕیكۆردى شكاند

ئەلبوومە نوێیەکەی خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی ڕیكۆردی وڵاته‌كه‌ى شكاند و بوه‌ پوڕفرۆشترین.

به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسی ڕۆیته‌رز، ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ى خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى به‌ریتانى ئه‌دێل كه‌ به‌ناوى “30” بڵاویكرده‌وه‌ له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 270 هه‌زار كۆپی لێفرۆشراو بووه‌ پڕفرۆشترینى به‌ریتانیا و ڕیكۆردى وڵاته‌كه‌ى شكاند.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، پڕفرۆشى ئه‌لبوومه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتربووه‌ له‌ ئه‌لبوومه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند ئید شیران كه‌ له‌ ساڵى 2017 بڵاویكرده‌وه‌ و هاوكات له‌ هه‌مان ئه‌و ئه‌لبوومه‌ زیاتره‌ كه‌ ئه‌دێل پێش شه‌ش ساڵ بڵاویكرده‌وه‌.

به‌پێی وته‌ى كۆمپانیاى چارت ئەلبوومە نوێیەکەی ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ دەبێتە چوارەم ئەلبوومی کە پلە یەکه‌مى له‌سەر ئاستی بەریتانیا وەرگرتبێت.

ئاشكراشیكردووه‌، 12 گۆرانییه‌كه‌ى نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ تەنها لە یەک هەفتەی سه‌ره‌تاى پەخشکردنیدا 55.7 ملیۆن جار گوێی لێگیراوە.