image

دوای 15 خولەک ژنەکەی تەڵاق دا

پیاوێکی ئیماراتی دوای مارەکردنی ژنێک و پاشان تەڵاقی دەدات بە گوێرەی راوێژکارێکی یاسایی ئەو وڵاتە.

پارێزەرێک دەڵێ باوکی کچەکە لەگەڵ زاواکەی رێککەوتبون کە دەبێت زاواکە بڕی 30 هەزار دۆلار بدات وەکو مارەیی کچەکەی و دەبێت لە گرێبەستی ژن هێنانەکەشدا بنوسرێت.

زاواکە دەبوایە نیوەی پارەکەی لە دوای لەکاتی گرێبەستەکەدا بدایەو ئەوی تریش دوای دەرچوونیان لە نێو دادگا.

دوای رێوڕەسمی مارەکردنەکە زاواکە نیوەی پارەکەی دابو، پاوکی کچەکەش داوای نیوەکەی تری لێ کرد، بەڵام زاواکە دوای 5 خولەک مۆڵەتی کرد کە بڕە پارەکەی تری لەنێو ئۆتۆمبیلەکەی بهێنێت، بەڵام باوکی کچەکە ڕازی نەبوو، ئەمەش وایکرد زاواکە هەست بە شکاندنەوە بکات و یەکسەر ژنەکەی دوای 15 خولەک بەسەر مارەکردنەکەیدا تەڵاق دا.