image

ئەو دارەی ترامپ و ماکرۆن چاندیان دیار نەماوە

دۆناڵد ترامپ و ئیمانوێل ماکرۆن بە بەرچاوی کامیراکانەوە لە باخچەی کۆشکی سپی دارێکیان چاند کە ماکرۆن لە فەرەنساوە لەگەڵ خۆی هێنا بوی لەو  بەڵام دوای چەند ڕۆژێک وێنەیەکی جێگاکە بڵاو بوەتەوە هیچ دارێکی لێ نەماوە و فەرنساش داوای رونکردنەوەی کردووە.

باڵیۆزی فەرەنسا لە واشنتۆن لە تویتێکدا دەڵێ ئەو دارە لە باکوری فەرەنسا وە هاتوە و ئەو جێگایە زیاتر لە 2 هەزار سەربازی ئەمەریکی تێدا شەهید بوونە لە جەنگی جیهانی دووەمدا، ئەم دارەش وەکو هێمایەکە بۆ ئەمەریکا و دیارە دارەکە بۆ باشتر بوونی دەرکراوە و بردویانەتە ژوری تایبەت تاکو هەندێک بەهێز بێت پاشان بیچێننەوە جارێکی تر.