image


پەیامی کورد … زۆرانبازێکی کورد بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

 

فەرەیدوون قەنبەری زۆرانبازی کوردی کرماشان و ئەندامی یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئێران و قارەمانی ئاسیا و جیهان کە نزیکەی یەک مانگ بەهۆی نەخۆشیی گەدەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، ئەمڕۆ شەممە کۆچی دوایی کرد.

 

فەرەیدوون قەنبەری یەک هەفتە پێش نەشتەرگەریی گەدەی بۆ کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ شەممە ١٧ی٤ی٢٠٢١ بەهۆی نەخۆشییەکەی لە نەخۆشخانی ئیمام حوسێنی کرماشان کۆچی دوایی کردووە.

 

فەرەیدوون قەنبەری یەکێک لە زۆرانباز و پاڵەوانە ناودارەکانی کورد بووە کە ساڵی ١٩٩٧ مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی گەنجانی جیهانی مسۆگەر کردووە.

 

هەروەها ساڵی ٢٠٠٤یش مەدالیای زێڕ و قارەمانێتیی گەورەساڵانی ئاسیای بەدەست هێناوە و لە ئاستی ناوخۆی ئێرانیش خاوەن چەندین قارەمانێتی و خەڵاتی جۆراوجۆرە.