لە سەرهێرشەکانى سوپاى تورکیا حکومەتی سووریا بە دەنگ هات

لە سەرهێرشەکانى سوپاى تورکیا حکومەتی سووریا بە دەنگ هات

لە بەیاننامەیێکدا وەزارەتى دەرەوەى حکوومەتى سووریا ئۆپراسیۆنەکەى تورکیاى لە سنوورى عەفرین بە داگیرکردنى خاکى سووریا لەقەڵەم دەدات و دەنووسێت "ئۆپراسیۆنى چڵە زەیتوونى سوپاى تورکیا لە باکوورى سووریا دوژمنایەتى ڕاستەوخۆیە بۆ سەر کۆمارى عەرەبی سووریا و سەلامەتی خاکەکەى".

وەزارەتى دەرەوەى حکوومەتى سووریا باسى لەوەش کردووە کە بوونى هەر هێزێکى سەربازیی بیانى لەسەر خاکى سووریا بە بێ ڕەزامەندى دەوڵەتەکە دوژمنایەتى و داگیرکردنى وڵاتە.

شایەنى باسە زیاتر لە ١٥ ڕۆژە سوپاى تورکیا لە ژێر ناوى ئۆپراسیۆنى چڵە زەیتوون هێرشى کردووەتە سەر عەفرین لە ووڵاتى سووریا و بە هێرشى ئاسمانى و زەوینى خەریکى کوشتنى خەڵکى سڤیلە ، بەهانەى "ڕەواندنەوەى مەترسى سنوورەکانى تورکیا"، بۆیە جێگەى سەرسووڕمانە کە وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى سوریا تازە بیرى دەکەوێتەوە کە هێرش کراوەتە سەر خاکەکەى.