ماتیس، دوای ھەزارو (٤١٦) ملیار دۆلار کۆمەک دەکات

ماتیس، دوای ھەزارو (٤١٦) ملیار دۆلار کۆمەک دەکات

بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکە سەربازییەکان، وەزیری بەرگری ئەمریکا، داوای ھەزارو (٤١٦) ملیار دۆلار کۆمەک لە کۆنگریسی وڵاتەکەی دەکات.
جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا، داوای لەکۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە، خۆی لەھەر ناکۆکییەک بەدووربگرێت، کە ببێتە هۆی پەکخستنی کۆمەکی سوپاو ئەرکەکانی. 
هەروەها داوای ھەزارو (٤١٦) ملیار دۆلار کۆمەکی لەکۆنگرێسی ئەمریکا کردووە، بۆ ئەرکە سەربازییەکانی ئەمساڵ و ساڵی داھاتوو.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، پێشنیاری (٧٠٠) ملیار دۆلاری بۆ ئەمساڵ و (٧١٦) ملیار دۆلاری دیکەشی بۆ ساڵی داھاتوو کردووە.
جەیمس ماتیس، ھۆشداریشیداوەتە کۆنگرێسی ئەمریکا، کە ھەر کەموکوڕییەک لەکۆمەکی سوپا کاریگەری لەسەر سوپای وڵاتەکەی دروست دەکات.