image

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٧٩٩٤ پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، ١٠٢٢ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٧١٤ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٥ تووشبووی گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ٧٩٩٤ پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، ٢٣٥٠ لە هەولێر، ١٩٣٥ لە سلێمانی، ٢٩٦٤ لە دهۆک، ٢٥٠ لە هەڵەبجە، ٤٣٢ لە گەرمیان، ٥٩ لە راپەڕین بوون،  ١٠٢٢ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٩٣ لە هەولێر، ٢٨٢ لە سلێمانی، ٤٩١ لە دهۆک، ١٥ لە هەڵەبجە، ٣٦ لە گەرمیان و ٥ تووشبووش لە راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ٧١٤ تووشبوو چاکبوونەتەوە کە ١٠١ کەس لە هەولێر، ٢١٩ لە سلێمانی، ٣٢٤ لە دهۆک، ٥٩ لە گەرمیان، شەش کەس لە راپەڕین و ٥ کەسیش لە هەڵەبجە بوون.

وەزارەتی تەندرووستی باسی لەوەشردوە، ١٥ تووشبووی کۆرۆنا لە دوێنێوە گیانیان لە دەستداوە ،٤ کەس لە هەولێر، ٤ کەس لە سلێمانی، ٥ کەس لە دهۆک و دوو کەسیش لە گەرمیان بوون.No photo description available.